رۆژنامەیەكی ئیتاڵی بڵاوی كردەوە ، یانەی یوڤینتۆس لیستی ناوی ئەو یاریزانانەی بڵاوكردەوە كە بریارە لەم هاوینە ریزەكانی خانمە پیرەكە جێبهێڵن".
رۆژنامەی كالچیۆ مێركاتۆ بڵاوی كردەوە : " یانەی یوڤینتۆس لەسەر داواكاری ماوریسیو ساری راهێنەری تیپەكە بریاریداوە دەستبەرداری هەریەكە لە یاریزانان (هیگواین و كانسیلۆ و ماتویدی و خزێرە) بێت".
سەرچاوەكە دەڵێت : " یوڤینتۆس دەیەوێت ئەو برە پارەیەی لە دەستبەرداربوون لەم چوار یاریزانە دەستی دەكەوێت ، بۆ كڕینی پۆگبا و ئیكاردی خەرجی بكات".