فێرگل ڤان دایكی هۆڵەندی و ئەستێرەی یانەی لیڤەرپوول بەهۆی خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهانەوە ، لیۆنێل مێسی تووشی شۆك دەكات".
ڤان دایك پێشتر ئاماژەی بۆ ئەوەكردبوو ، كە لیۆنێل مێسی شایستەی خەڵاتی تۆپی زێرینە بۆ ئەمسال ، بەڵام لە نوێترین لێدوانیدا دەڵێت : " بەداخەوە بۆ باڵۆن دۆر تەنها گرنگی بە یاریزانانی ناوەراست و هێرشبەران دەدرێت".
وتیشی : " پێویستە هەموو هێڵەكان لەنێو ركابەری باڵۆن دۆر بەشداربن ، نا بۆ ئەوەی كە من بەرگریكارم ، بەڵكو پێویستە رەچاوی هەموو هێڵەكان بگرێت لەنێویاندا بەرگریكارانیش".