یاریزانێكی مانچستەر یونایتد (5) مانگ لەیاریگاكان دووردەكەوێتەوە

01/08/2019 - 10:23 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی
 
 
یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی بڵاوی كردەوە ، یانەكەیان بێ بەش دەبێت لەتواناكانی ئەستێرەكەیان ئەمەش دوای ئەوەی دووچاری پێكان بوو".
 
ئۆلی گۆنار سۆلشكایەر راهێنەری یانەی مانچستەر یونایتد لە لێدوانێكیدا رایگەیاند : " بەداخەوە هەواڵی پێكانی ئەریك بالیمان پێگەیشت كە لەیاری بەرامبەر تۆتنهام دووچاری بوو".
 
وتیشی : " پزیشكەكان رایانگەیاندووە بایلی پێویستی بە (4) تا (5) مانگ هەیە بۆ ئەوەی بگەرێتەوە یاریگاكان ، ئەمەش هەواڵێكی ناخۆشە".
 
وەك رۆژنامەكانی بەریتانیا بڵاویان كردۆتەوە ، پێكانی بایلی لەسەر ئاستی چۆكیەتی و بەمهۆیەوە پێویستی بە نەشتەرگەری هەیە ، هەر بۆیە نزیكەی نیو وەرز لەگەڵ تیپەكە دادەبرێت".