ئەمرۆ مانچستەر و میلان رووبەرووی یەكتردەبنەوە

03/08/2019 - 09:44 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی
 
 
بریارە ئەمرۆ لەیارییەكانی دۆستانە و ئامادەكاری بۆ وەرزی نوێی خولەكانی ئەوروپا ، هەردوو یانەی مانچستەر یونایتد و میلان رووبەرووی یەكترببنەوە".
 
یارییەكە كاتژمێر (7:40)ـی ئێوارە بەكاتی هەولێر لەسەر یاریگای (میلینیۆم) لەشاری كاردیف لەوڵاتی وێڵز بەرێوەدەچێت".
 
مانچستەر لەم هاوینە (5) یاری دۆستانەی ئەنجامداوە ، هەرپێنج یاری بردۆتەوە و ئاستێكی نمونەیی پێشكەش كردووە".
 
هەرچی یانەی میلانە لەم هاوینە دوو یاری دۆستانەی ئەنجامداوە لەهەردوو یاری دۆراوە ، ئەمرۆش دواین یاری دۆستانە پێش وەرزی نوێ ئەنجامدەدات".