ریال مەدرید ئەمرۆ ئەم بۆندە بەفەرمی یەكلایی دەكاتەوە

03/08/2019 - 10:20 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

ماڵپەرێكی پورتوگالی بڵاوی كردەوە ، یانەی ریال مەدرید ئەمرۆ بۆندێكی نوێ رادەگەینێت و گواستنەوەی ئەستێرەیەك ئاشكرا دەكات".

ماڵپەری ریكۆردی پورتوگالی رایگەیاندووە : " یانەی ریال مەدرید دەیەوێت ئەمرۆ بۆندی بروتو فێرناندێزی یاریزانی یانەی سپۆرتینگ لیشبۆنە یەكلایی بكاتەوەو بیگوازێتەوە یاریگای بێرنابیۆ".

سەرچاوەكە دەلێت : " ریال مەدرید دەبێت بڕی (60) ملیۆن یۆرۆ بداتە یانەی لیشبۆنە بۆ ئەوەی یاریزانەكە بباتەریزەكانی ، چونكە یانەی تۆتنهام بڕی (50) ملیۆن یۆرۆی بۆ گواستنەوەی یاریزانەكە تەرخان كردووە بەڵام یانە پورتوگالییەكە بۆندەكەی رەتكردۆتەوە".