بەفەرمی ... كۆتینهۆ پەیوەندی بە یانەی بایرن میونخ كرد

17/08/2019 - 11:28 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی بەشێوەیەكی فەرمی بۆندی لەگەڵ ئەستێرەیەكی یانەی بەرشلۆنە واژۆكرد و گواستییەوە ریزەكانی".

یانەی باین میونخ لە ماڵپەری فەرمی خۆی بڵاوی كردەوە : " كۆتینهۆ دەگاتە شاری میونخ بۆ ئەنجامدانی پشكنینی پزیشكی و واژۆكردنی بۆندەكەی لەگەڵ تیپەكەمان".

حەسەن ساڵح حەمیدیچ بەرێوەبەری وەرزشی یانەی بایرن میونخ رایگەیاند : " ئێمە بەفەرمی بۆندی كۆتینهۆمان یەكلایی كردەوە و یاریزانەكە ئێستا یاریزانی بایرن میونخە".

وتیشی : " كۆتینهۆ بەشێوەی خواستن بۆ ماوەی یەك وەرز پەیوەندی بە تیپەكەمان دەكات ، هەروەها مەرجی كرینەوەشمان لەكۆتایی ئەم وەرزە لەبۆندەكە نوسیوە".