گواردیۆلا لەبارەی كێشەكانی لەگەڵ ئەگوێرۆ هاتە دەنگ

18/08/2019 - 11:27 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

پیپ گواردیۆلای ئیسپانی و راهێنەری یانەی مانچستەر سیتی لەبەهای دەمەقاڵێی خۆی و ئەگوێرۆی یاریزانی تیپەكەی كەم كردەوە و بەرەوانی رایگەیاند ئەو یاریزانەكەی خۆشدەوێت".

لەیاری نێوان هەردوو یانەی مانچستەر سیتی و تۆتنهام ، پیپ گواردیۆلا هەڵسا بە ئاڵوگۆركردنی ئەگوێرۆ لەیارییەكە ، بەڵام بووە هۆی توورەبوونی یاریزانەكە ، پێش ئەوەی گواردیۆلا لەباوەشی بكات".

گواردیۆلا لەمبارەیەوە رایگەیاند : " ئەگوێرۆ وای زانی من بەهۆی ئەو گۆڵەی كە بە كۆرنەر لێمان تۆماركرا تورەبووم ، بەڵام وانییە من زۆر ئاسایی بووم ، توورەبوونیش بەشێكە لە تۆپی پێ ، من ئەگوێرۆم زۆر خۆشدەوێت ، هیچ گرفتێك لەنێوانمان نییە".