زێدان بەفەرمی مانەوەی گاریس بێلی راگەیاند

18/08/2019 - 11:40 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

زێنەدین زێدانی فەرەنسی و راهێنەری یانەی ریال مەدرید دڵخۆشی خۆی بە سەركەوتنی تیپەكەی لەیەكەم یاری وەرزی نوێی خولی ئیسپانی راگەیاند و مانەوەی ئەستێرەیەكی تیپەكەی دووپات كردەوە".

زێدان لە لێدوانێكیدا دوای بردنەوەیان لە سێلتافیگۆ رایگەیاند : " ئێمە یارییەكی زۆر نایابمان ئەنجامدا ، لەسەرەتاوە بێ گرفت بووین ، هەرچەندە یارییەكەمان بە (10) یاریزانەوە تەواو كرد ، بەڵام ئێمە كۆنترۆڵی یاریگامان كرد".

لەبارەی رۆیشتن یان مانەوەی گاریس بێلیش ، زێدان وتی : " گاریس بێل لەتیپەكەمان دەمێنێتەوە ، ئەو یاریزانێكی گرنگە بۆ ئێمە ، وەك هەموو یاریزانەكانی دیكە دەیەوێت خۆی دەربخات و ئاستێكی نمونەیی پێشكەش بكات".