هەنگاوێكی نوێی گەرانەوەی نیمار بۆ بەرشلۆنە ئاشكراكرا

19/08/2019 - 11:04 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

رۆژنامەیەكی ئیسپانی هەنگاوێكی نوێی گەرانەوەی نیماری ئاشكرا كرد ، بۆ ئەوەی جارێكی دیكە درێسی سوور و شینی بەرشلۆنە بپۆشێتەوە".

رۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی رایگەیاند : " یانەی بەرشلۆنە دەیەوێت نوێنەرێكی خۆی بنێرێتە شاری پاریس بۆ ئەوەی گفتوگۆ لەگەڵ پاریس سان جیرمان بكات تا دەستبەرداری نیمار بن".

سەرچاوەكە دەڵَێت : " بەرشلۆنە بریاریداوە ، ئەریك ئەبیدالی سكرتێری یانەكە بنێرێتە پاریس بۆ ئەوەی لەگەڵ بەرپرسانی تیپەكە كۆبێتەوە و بەشێوەی خواستن نیمار بگوازنەوە كامپ نو".

سپۆرت لەبارەی رێگاكە دەلێت : " بەرشلۆنە دەیەوێت بەشێوەی خواستن نیمار بگوازێتەوە یاریگای كامپ نو ، لەگەڵ مەرجی بوونی بە هەمیشەیی لەكۆتایی ئەم وەرزە".