یاریزانێكی ریال مەدرید بۆ (4) یاری سڕ دەكرێت

20/08/2019 - 10:29 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

رۆژنامەیەكی ئیسپانی بڵاوی كردەوە ، ئەگەر هەیە یاریزانێكی یانەی ریال مەدرید بۆ ماوەی (4) یاری لە خولی ئیسپانی سڕبكرێت".

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی دەڵێت : " یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا سبەی لە كۆبوونەوەی تایبەتی خۆی بریار لەسەر داهاتووی لوكا مۆدریچ دەدات ، بەپێی راپۆرتی ناوبژیوان سزای یاریزانەكە دەدات".

سەرچاوەكە دەڵێت : " لەرێنماییەكانی یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا كە ئەمساڵ كاری لەسەر دەكرێت ، هەر یاریزانێك قاچی بخاتە سەر قاچی یاریزانێكی دیكە ، كارتی سوور وەردەگرێت و لەوانەیە بۆ ماوەی (4) یاری سربكرێت".