ڤان دایك باشترین یاریزانی ئاشكراكرد كە رووبەرووی بۆتەوە

24/08/2019 - 11:29 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

ڤێرگل ڤان دایكی هۆڵەندی و ئەستێرەی یانەی لیڤرپوولی ئینگلیزی ، باشترین یاریزانی ئاشكراكرد كە رووبەرووی بۆتەوە".

ڤان دایك لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی (تۆك سپۆرت)ـی ئینگلیزی ، رایگەیاند: " قورسترین ركابەر و زەحمەتترین یاریزان كە رووبەرووی بوومەتەوە ، سێرجیۆ ئەگوێرۆیە".

وتیشی : " زەحمەتترین یاری كە من یاریم تێداكردبێت ، یاری بەرامبەر بەرشلۆنە بوو لەیاریگای ئەنفیڵد".

لەكۆتاییشدا لەبارەی باشترین راهێنەر كە مەشقی پێدابێتەوە وتی : " یۆرگن كلۆپ و رۆناڵدۆ كومان، باشترین راهێنەری جیهانن".