ریال مەدرید لەیەكەم یاری لەسانتیاگۆبێرنابیۆ دوو خاڵی لەدەستدا

25/08/2019 - 08:32 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

لەیارییەكانی گەڕی دووەمی خولی یانەكانی ئیسپانیا یانەی ریال مەدرید لەسەر یاریگای خۆی دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا و بەئەنجامی (1 – 1) لەگەڵ بەلەد وەلید یەكسانبوو".

گۆڵەكەی ریال مەدرید كەریم بنزیمە تۆماریكرد ، گۆڵەكەی بەلەدوەلیدیش گواردیۆلا تۆماریكرد".

بەم ئەنجامەش ریال مەدرید لەیەكەم یاری لەسانتیاگۆبێرنابیۆ دوو خاڵی لەدەستدا ، ئێستاش بە (4) خاڵ پلەی دووەمی گرتووە".