ئەمرۆ ناوی باشترین یاریزانی ئەوروپا ئاشكرا دەكرێت

29/08/2019 - 09:32 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

ئەمرۆ لەشاری مۆناكۆی فەرەنسی تیروپشكی قۆناغی كۆمەڵەكانی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بۆ وەرزی (2019 – 2020) رادەكێشرێت ، لەپەراوێزی مەراسیمەكە ، خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەوروپا بۆ ساڵی (2019) دابەش دەكرێت".

هەریەكە لە كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی و یاریزانی یانەی یوڤینتۆس و ڤێرگل ڤان دایكی هۆڵەندی و یاریزانی یانەی لیڤەرپوول و لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەی بەرشلۆنە ركابەری دەكەن بۆ بردنەوەی خەڵاتەكە".

كریستیانۆ رۆناڵدۆ وەرزی رابردوو لەگەڵ یانەی یوڤینتۆس بووە پاڵەوانی خولی ئیتاڵیا ، جگە لەمەش لەگەڵ هەڵبژاردەی پورتوگال بووە پاڵەوانی نەیشن لیگ".

هەرچی لیۆنێل مێسییە جگە لە بردنەوەی خەڵاتی پیچیچی توانی ببێتە پاڵەوانی لالیگا و ئاستێكی بەرزیش لە خولەكە پێشكەش بكات".

بەهێزترین پاڵێوراویش ڤێرگل ڤان دایكە كە لەگەڵ یانەی لیڤەرپوول بووە پاڵەوانی چامپیۆنس لیگ و سوپەری ئەوروپا و بەدرێژایی وەرزەكە ئاستێكی جێگیر و نمونەیی پێشكەش كرد"