ریال مەدرید و پاریس سان جێرمان یاریزانێكی خۆیان دەگۆرنەوە

29/08/2019 - 09:45 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

رۆژنامەیەكی ئیسپانی بڵاوی دەكاتەوە ، هەردوو یانەی ریال مەدرید و پاریس سان جێرمان لەبارەی ئاڵوگۆركردنی گۆڵپارێزی خۆیان رێككەوتوون". رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی رایگەیاند : " هەردوو یانەی ریالمەدرید و پاریس سان جێرمان گەیشتنە رێككەوتنی كۆتایی بۆ ئەوەی پێش داخستنی دەرگای گواستنەوەی یاریزانان گۆڵپارێزەكانی خۆیان ئاڵوگۆربكەن". سەرچاوەكە دەڵێت : " ریال مەدرید دەیەوێت تواناكانی ئاریۆلای گۆڵپارێزی پاریس سان جێرمان بەدەستبهێنێت ، كاتێك دەستبەرداری ناڤاس دەبێت بۆ یانە فەرەنسییەكە". ئاس ئەوەیشی نوسیوە پاریس سان جێرمان رازی بووە هەمان ئەو مووچەیە بداتە ناڤاس كە ئێستا لەریال مەدرید وەریدەگرێت و بڕەكەی دەگاتە (5) ملیۆن یۆرۆ لەساڵێكدا".