كاتی گەرانەوەی مێسی ئاشكرابوو

29/08/2019 - 10:17 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەی بەرشلۆنە لە مەشق و راهێنانەكانی بەردەوامە بۆ ئەوەی جارێكی دیكە بگەرێتەوە یاریگاكان و كۆتایی بە پێكانەكەی بهێنێت".

رۆژنامەی ماركای ئیسپانی رایگەیاند : " مێسی لەگەڵ راهێنەری توانای جەستەیی بەتەنها مەشق دەكات ، بۆ ئەوەی جارێكی دیكە توانای جەستەیی خۆی بەدەستبهێنێتەوە ، رەتیشیكردۆتەوە پێكانەكەی تەشەنەی كردبێتەوە".

ئەو سەرچاوەیە دەڵێت : " لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی پێشبینی دەكرێت لەسەرەتاكانی مانگی داهاتوو ، واتە لە ناوەراستی هەفتەی داهاتوو دەگەرێتەوە یاریگاكان.

ماركا ئەوەیشی نوسیوە : " دوای وەستانی یاریی یانەكان بەهۆی یاری هەڵبژاردەكان ، مێسی بۆ یاری بەرامبەر ڤاڵانسیا دەگەرێتەوە یارییەكان".