فەرمی ... بەرشلۆنە پێكانی یاریزانێكی خۆی راگەیاند

10/09/2019 - 10:28 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی بڵاوی كردەوە ، ئەستێرەیەكی تیپەكەیان دووچاری پێكان هاتووە".

یانەی بەرشلۆنە لە ماڵپەری فەرمی خۆی لە تۆڕی ئینتەرنێت رایگەیاند : " ساموێل ئۆمتیتی لە مەشقەكانی هەڵبژاردەی فەرەنسا دووچاری پێكان بوو لەسەر ئاستی قاچی راستی".

یانەكە دەڵێت : " بریارە ئەمرۆ یاریزانەكە بگەرێتەوە شاری بەرشلۆنە و لە نۆرینگەكانمان پشكنینی پزیشكی بۆ ئەنجامبدرێت بۆ زانینی ناوەرۆكی پێكانەكەی".