سێ ئەستێرەی ریال مەدرید گەرانەو مەشقەكان

10/09/2019 - 11:14 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

ماڵپەرێكی ئیسپانی بڵاوی كردەوە ، سێ یاریزانی ریال مەدرید بەشدریان لە مەشقە بەكۆمەڵەكانی مێرنگی كرد".

ماڵپەری (بێرنابیۆ) ئاشكرای كردووە : " هەریەكە لە ئەدین هازارد و ئیبراهیم دیاز و خامێس رۆدریگێز لەپێكانەكانیان چاكبوونەوە و گەرانەوە مەشقەكانی ریال مەدرید".

ماڵپەرەكە دەڵێت : " ئەم یاریزانانە لەژێر سەرپەرشتی زێدان بەبێ یاریزانە نێودەوڵەتییەكان بەشداریان لە مەشقەكان كرد ، بۆ یاری داهاتووی تیپەكەش ئامادەن".