بەسوپەر هاتریكی رۆناڵدۆ ، پورتوگال سێ خاڵی بردەوە

11/09/2019 - 08:51 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

لەیارییەكانی گەڕی شەشەمی پاڵاوتنەكانی یۆرۆی (2020) هەڵبژاردەی پورتوگال بەسەركردایەتی رۆناڵدۆ و بە ئەنجامی (5 – 1) لەهەڵبژاردەی لیتوانیای بردەوە".

چوارلە پێنج گۆڵەكەی پورتوگال ، كریستیانۆ رۆناڵدۆ تۆماریكرد ، گۆڵەكەی دیكەش یاریزان (ویلیام كارفالهۆ) تۆماریكرد".

بەم ئەنجامەش هەڵبژاردەی پورتوگێز خۆی كردە خاوەنی (8) خاڵ لە پلەی دووەمی ریزبەندی گرووپەكەی دەبینرێت ، بەجیاوازی (5) خاڵ لەدوای ئۆكرانیا دێت ، بەڵام یارییەكی كەمتر ئەنجامداوە".