یاریزانێكی بەرشلۆنە رەخنەیەكی توند ئاراستەی ڤالڤێردی دەكات

11/09/2019 - 09:51 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

ئەستێرەیەكی یانەی بەرشلۆنە رەخنەیەكی توند ئاراستەی ئەرنیستۆ ڤالڤێردی راهێنەری یانەكەی دەكات و داوای روونكردنەوەی لێدەكات".

كارلێس ئەلینا ، ئەستێرەی هێڵی ناوەراستی یانەی بەرشلۆنە رایگەیاند : " هیچ هۆكارێك نییە بۆ ئەوە من بانگهێشتی دوای یارییەكەی بلباو نەكرێمەوە، هیچ یاریزانێكیش پێی خۆش نییە بانگهێشتی یاری نەكرێت".

وتیشی : " راستە بریار بەدەستی راهێنەرە ، بەڵام بانگهێشت نەكردن كاریگەری لەسەر یاریزان دروست دەكات ، ئێمەی لاو هەرگیز كۆڵنادەین ، بەهیوام راهێنەر چاو بە بریارەكانی خۆی بخشێنێتەوە".