تەنها بەم مەرجە ئەستێرەیەكی یوڤینتۆس پەیوەندی بە بارسا دەكات

11/09/2019 - 11:11 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

ماڵپەرێكی ئیتاڵی بڵاوی كردەوە ، یانەی بەرشلۆنە هەوڵەكانی خۆی دەستپێكردووە بۆ گواستنەوەی فیدریكۆ بێرناردیسكی ئەستێرەی یوڤینتۆس بۆ ریزەكانی".

ماڵپەری كالچیۆ مێركاتۆ ئاشكرای كردووە : " یانەی یوڤینتۆس گەیشتۆتە بریاری كۆتایی بۆ ئەوەی دەستبەرداری بێرناردیسكی بێت ، بۆ ئەمەش دەیەوێت بەبۆندەكەی بەرشلۆنە رازی بێت".

سەرچاوەكە دەڵێت : " یاریزانەكە بەیەك مەرج پەیوەندی بە بەرشلۆنە دەكات ، لەكاتی بێ هیوابوونی لەیاریكردنی لەگەڵ یوڤی ، پەیوەندی بە یانەی بلاوگرانا دەكات ، بۆ ئەمەش تا كردنەوەی دەرگای گواستنەوەی زستانە چاوەرێ دەكات".