زاخۆ یاریزانێكی یانەی ئەیاكسی گواستەوە ریزەكانی

16/09/2019 - 09:19 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

یانەی زاخۆ بەشێوەیەكی فەرمی گەیشتە رێككەوتن لەگەڵ ئاریان ئیبراهیمی گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێراق كە پێشتر لەگەڵ یانەی ئەیاكس یاری كردووە".

تەها زاخۆیی سەرپەرشتیاری تیپی تۆپی پێی یانەی زاخۆ رایگەیاند : " یانەكەمان بەشێوەیەكی فەرمی لەگەڵ ئاریان ئیبراهیمی گۆڵپارێز گەیشتە رێككەوتن بۆ ئەوەی بۆ وەرزی نوێ درێسی تیپەكە بپۆشێت".

پێشتر ئاریان لەسەرجەم ئاستەكان لەخولی هۆڵەندا یاری كردووە ، دیارترین شوێنەكانیشی یاریكردن بووە بەدرێسی ئەیاكس ئەمستردامی هۆڵەندی".