ئینسۆ فاتی لەبەردەم ژمارەیەكی مێژووییدایە

16/09/2019 - 11:45 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

رۆژنامەیەكی ئیسپانی بڵاوی كردەوە ، ئینسۆ فاتی یاریزانی یانەی بەرشلۆنە لەبەردەم ژمارەیەكی پێوانەییدایە".

رۆژنامەی موندو دیپۆرتیفۆی ئیسپانی رایگەیاند : " لەیاری نێوان هەردوو یانەی بەرشلۆنە و دۆرتمۆند لەكاتی تۆماركردنی گۆڵێك ، ئینسۆ فاتی ناوی دەچێتە نێو مێژوو".

رۆژنامەكە دەڵێت : " ئینسۆ فاتی لەكاتی تۆماركردنی گۆڵ ، دەبێتە بچوكترین یاریزان لەچامپیۆنس لیگ گۆڵ تۆماربكات و ژمارەكەی پێتەر ئاوفوری دەشكێنێت كە بە درێسی ئۆڵۆمپیاكۆس لەتەمەنی (17) ساڵی و (195) رۆژ گۆڵی دژی یانەی رۆسنبێرگ تۆماركرد".