فاتی (یەك مانگ) لەبەرشلۆنە دووردەكەوێتەوە

17/09/2019 - 09:32 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

رۆژنامەیەكی ئیسپانی بڵاوی كردەوە ، بەهۆی رەگەزنامەی ئیسپانییەوە فاتی ئەستێرەی یانەی بەرشلۆنە ماوەی مانگێك لەیاریكردن دووردەكەوێتەوە".

رۆژنامەی ماركا روونی كردۆتەوە : " فاتی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا بۆ خوار تەمەن (17) ساڵان بەشداری یارییەكانی جامی جیهانی دەكات".

ئەو رۆژنامەیە دەڵێت : " فاتی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە (26)ـی مانگی داهاتوو تا (17)ـی تشرینی دووەم لەگەڵ هەڵبژاردەكە دەبێت و لە كێبركێیەكانی لالیگا دووردەكەوێتەوە".