كایلۆر ناڤاس ئەم بەڵێنە بە ریال مەدرید دەدات

18/09/2019 - 11:02 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

كایلۆر ناڤاسی كۆستەریكی و ئەستێرەی نوێی یانەی پاریس سان جێرمان بەڵێنێك بە هاندەرانی ریال مەدرید دەدات".

ناڤاس لەیەكەم یاری چامپیۆنس لیگ بە درێسی پاریس سان جێرمان رووبەرووی یانە كۆنەكەی دەبێتەوە ، لەمبارەیەوە دەڵێت : " ئەم یارییە بۆمن تایبەتە ، ئەزمونێكی نوێیە بۆمن".

وتیشی : " بیر و هۆشی من تەنها بردنەوەیە ، بۆیە هەرچەندە بەرامبەر ریال مەدرید یاری دەكەم بەڵام خەونی من بردنەوەیە و هەر لەو پێناوەش دەجەنگم".