ریكێلمی دوو هیوا بۆ مێسی دەخوازێت

18/09/2019 - 11:50 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

خوان ریكیلمی ئەرجەنتینی و ئەستێرەی پێشووی تانگۆ دوو هیوا بۆ لیۆنێل مێسی هاونیشتیمانی خۆی دەخوازێت".

ریكیلمی لەلێدوانێكیدا وتی : " لیۆنێل مێسی بەرشلۆنەی زۆر خۆشدەوێت ، من بەهیوام لەگەڵ یانەكە بتوانێت چامپیۆنس لیگ بباتەوە و بەنازناوەكە شاد بێت".

وتیشی : " هیوای دووەم بۆ مێسی ئەوەیە رۆژێك لە رۆژان درێسی یانەی بوكا جۆنیۆرز بپۆشێت ، ئەمە شەرەفێكی گەورەیە بۆ مێسی ، هیوادارم رۆژێك لەرۆژان ئەمە رووبدات".