بۆ قەرەبووكردنەوەی دۆراندنی یاری رابردوو ، ئەمرۆ مان سیتی یاری هەیە

21/09/2019 - 10:29 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

لە جەولەی شەشەمی خولی نایابی ئینگلیزی یانەی مانچستەرسیتی دوای دۆرانە چاوەڕوان نەكراوەكەی جەولەی ڕابردوو بەرامبەر نۆرویچ سیتی، كاتژمێر 5:00 ئەمرۆ ئێوارە میوانداری واتفۆرد دەكات.

مان سیتی بەهۆی پێكانی یاریزانانی بەرگری كێشەی لەم هێڵە بۆ دروست بووە بەڵام گواردیۆلا دەتوانێت بەشێوەیەكی كاتی چارەسەری بكات تا دەگاتە گواستنەوەی زستانەی یاریزانان.

ئەم یانەیە كە پاڵەوانی دوو وەرزی رابردووی جامەكەیە تا ئێستا پێنج خاڵی لە پێشبركێی بردنەوەی نازناوەكە لەدەستداوەو بە كۆكردنەوەی 10 خاڵ پلەی دووەمی ریزبەندی گرتوەو بە جیاوازی پێنج خاڵ لەدوای لیڤەرپولی پێشەنگ دێت، بۆیە ناكرێت ئەم تیپە هیچ خاڵی تر لەدەست بدات ئەگەر نیازی بردنەوەی نازناوی ئەم وەرزەی هەبێت.

هەرچی یانەی واتفۆردە پلەی كۆتایی ریزبەندی یانەكانی گرتوە بە كۆكردنەوەی تەنها دوو خاڵ، لەدواین جەولەش توانی خاڵێكی گرنگ لە یانەی ئەرسناڵ وەربگرێت، ئامانجیشی ئەوەیە خاڵێكیش لە یانەی مانچستەرسیتی وەربگرێت بۆ ئەمەش ڕیزەكانی خۆی رێكخستۆتەوە.