یەكەم كاردانەوەی مێسی دوای دۆراندنەكەی بەرشلۆنە ببینە

22/09/2019 - 10:54 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

ئێستگەیەكی ئیسپانی بڵاوی كردۆتەوە ، لیۆنێل مێسی لەدوای یاری تیپەكەی بەرامبەر یانەی غەرناتە بەتورەیی بینراوە و بەیاریزانەكانی وتووە نابێت ئەم شتە رووبداتەوە.

ئێستگەی كادینا كوپی دەڵێت : " مێسی لەدوای یارییەكە بەرەو ژووری خۆگۆرین چووە و بەیاریزانەكانی وتووە هەڵسن ، هەڵسن ، كاتی دانیشتن نییە ، نابێت ئەمە رووبداتەوە جارێكی دیكە".

ئێستگەكە دەڵێت : " مێسی ئەوەیشی وتووە ، دەبێت ئەوە لەبیر بكەین كە روویدا ، خۆتان ئامادە بكەن بۆ رۆیشتن".