ماوەی دووركەوتنەوەی لیۆنێل مێسی ئاشكرابوو

26/09/2019 - 09:05 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

رۆژنامەیەكی ئیسپانی جۆری پێكانەكەی لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی ئاشكراكرد كە لەیارییەكەی بەرامبەر یانەی ڤیاریال دووچاری هات".

رۆژنامەی موندو دیپۆرتیفۆی ئیسپانی بڵاوی كردەوە ، پشكنینی پزیشكی بۆ لیۆنێل مێسی ئەنجامدراوە و دەركەوتووە لەسەر ئاستی رانی چەپی دووچاری پێكان بووە".

سەرچاوەكە دەڵێت : " میسی بەهۆی ئەم پێكانەوە توورەبووە ، تەنانەت لەنێو یاریگا وتوویەتی ، نابێت تووشی پێكان بێم ، نابێت تووشی پێكان بێم".

موندو رایگەیاندووە : " مێسی پێویستی بە (10) رۆژ پشوو هەیە بۆ ئەوەی بەشێوەیەكی باش بگەرێتەوە مەشقەكان".