ئینتەرمیلان بردنەوەی شەشەمی لەسەر یەكتر تۆماركرد

29/09/2019 - 09:13 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

پاش ئەوەی ماوەری چەند كاتژمێرێك پێشەنگی یانەكانی خولی ئیتاڵیای بۆ بەرژەوەندی یۆڤنتۆس لەدەستدا بوو، ئەنتەرمیلان گەڕایەوە پێشەنگی یانەكان پاش ئەوەی بردنەوەی شەشەمی لەسەریەكی بەدەست هێناو لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە سامبدۆریای بردەوە.

ستیڤانۆ سینسی لەخولەكی 20 گۆڵی یەكەمی بۆ ئەنتەرمیلان تۆمار كرد، دوای دوو خولەكی تر ئەلێكسیس سانشێز گۆڵی دووەمی بۆ ئەنتەر زیاد كرد، گێمی یەكەمیش بەم دوو گۆڵە كۆتایی هات.

لەگەڵ دەست پێكردنەوەی گێمی دووەم سانشێز بەكارتی سور كرایە دەرەوەی یاریگا،لەخولەكی 55 یەعقوب جانكتۆ گۆڵەكەی سامبدۆریای تۆمار كرد، دواین گۆڵی ئەنتەرمیلانیش لەخولەكی 61 لەلایەن رۆبەرتۆ گالیاردینی تۆمار كرا، بەم بردنەوەیەش بە كۆكردنەوەی 18 خاڵ گەرایەوە پێشەنگی یانەكان.