ریال مەدرید لەدۆراندن رزگاری بوو

02/10/2019 - 11:45 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

یانەی ڕیال مەدرید لە دۆڕان رزگاری بوو بەرامبەر بە كلوب بروجی بەلجیكی دوای دواكەوتنی بە دوو گۆڵ لەسەر یاریگای سانتیاگۆ بەرنابیۆ ئەنجامەكەی بەرامبەر كردەوە، لە جەولەی دووەمی كۆمەڵەی یەكەمی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

دینیس بۆتافۆنتۆر گۆڵی یەكەمی كلوب بروجی لەخولەكی نۆ تۆمار كرد، بەر لەكۆتایی گێمی یەكەمیش بە شەش خولەك گۆڵی دووەمی خۆی و یانەكەی تۆمار كرد، لە گێمی دووەمیش ڕیال مەدرید باشتر بیندرا لەخولەكی 55 سێرجیۆ رامۆس گۆڵی یەكەمی تۆمار كرد، بەر لەكۆتایی یارییەكەش بە پێنج خولەك كاسیمیرۆ گۆڵی بەرامبەری تۆمار كردەوە، بەم ئەنجامەش یارییەكە كۆتایی هات، ڕیال مەدرید بە خاڵێك پلەی چوارەمی گرتوەو كلوب بروج بە دوو خاڵ پلەی دووەمی گرتوە.

لەدوای یارییەكەش فلیپ كلیمێنتی ڕاهێنەری كلوب بروج گوتی :" ئەگەر یاریزانێكمان لە خولەكی 84 بەكارتی سور نەكرابوایە دەرەوەی یاریگا دەمانتوانی بردنەوە بەرامبەر ڕیال مەدرید تۆمار بكەین".