ڤالڤێردی هەواڵە خۆشەكەی راگەیاند

06/10/2019 - 10:27 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

ئەرنستۆ ڤالڤێردی راهێنەری یانەی بەرشلۆنە باس لە دواین ئامادەكارییەكانی یانەكەی دەكات بۆ یاری بەرامبەر ئیشبیلیە و ئامادەیی گریزمان و فاتی و دیمبلی راگەیاند".

ڤالڤێردی لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی بەر لە یارییەكە گوتی :" یاری بەرامبەر ئیشبیلیە بەردەوام زەحمەت بووە، زۆر گرنگە بۆ باشتركردنی شوێنی خۆمان لە ریزبەندی یانەكان، ئیشبیلیە یانەیەكی زەحمەتە لە دەرەوەی یاریگای خۆی، سێ یاری لە دەرەوەی یاریگای خۆی بردۆتەوە ئەمەش نیشانەیە بۆ ئەوەی تیپێكی باشە".

گوتیشی :" فاتێ بۆ یارییەكە ئامادەیە و بەشێوەیەكی باش مەشقەكانی ئەنجامداوە، گریزمان و دێمبیلیش بۆ ئەم یارییە ئامادە دەبن رەنگە بەشداری بكەن ، ئەلپاش بەتەواوی چاك نەبۆتەوە رەنگە بەشداری بكات ".

لەكۆتایشدا گوتی :" بەشداری نەكردنی میسی و سوارێز لە یارییە نێودەوڵەتیەكان زۆر باش دەبێت بۆ ئێمە بەشێوەیەكی باش خۆمان بۆ یاری كلاسیكۆ ئامادە دەكەین ".