بەرشلۆنە وانەیەكی نوێی فێری ئیشبیلیە كرد

07/10/2019 - 08:25 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

لەسەر یاریگای نیوكامپ لە یارییەكانی جەولەی هەشتەمی خولی یانەكانی ئیسپانیا یانەی بەرشلۆنە بە چوار گۆڵی بێ بەرامبەر لە ئیشبیلیەی بردەوەو بەتەنها هاتە دووەمی ریزبەندی.

لویس سوارێز و ئارتۆرۆ فیدال عوسمان دێمبلی و لیۆنێل میسی چوار گۆڵەكەی یانەی بەرشلۆنەیان تۆماركرد

بەم بردنەوەیەش بەرشلۆنە بە كۆكردنەوەی 16 خاڵ پلەی دووەمی ریزبەندی گرتوەو ئەمەش پێنجەمین بردنەوە بوو لەم وەرزە بەدەستی هێنا، یانەی ئیشبیلیەش بە 13 خاڵ پلەی شەشەمی گرتوە.