دیمبلی بەشداری كلاسیكۆ ناكات

07/10/2019 - 08:58 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

رۆژنامەیەكی ئیسپانی بڵاوی كردەوە ، عوسمان دیمبلی بەهۆی سزاوە بەشداری كلاسیكۆ ناكات".

رۆژنامەی موندو دیپۆرتیفۆی ئیسپانی رایگەیاند : " دیمبلی لەیاری بەرامبەر ئیشبیلیە كارتی سووری وەرگرت ، ناوبژیوانیش لە راپۆرتی خۆی باسی لە سووكایەتی كردنی دیمبلی كردووە".

سەرچاوەكە دەڵێت : " دیمبلی بۆ ماوەی 2 تا 4 یاری سردەكرێت ، بەهۆی ئەمەشەوە بەشداری كلاسیكۆ ناكات كە بریارە لە (26)ـی ئەم مانگە ئەنجامبدرێت".