لیۆن راهێنەرە نوێیەكەی ئاشكراكرد

08/10/2019 - 08:56 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

لەلایەكی ترەوە یانەی لیۆنی فەرەنسی ناوی ئەو ڕاهێنەرەی ئاشكرا كرد كە پاڵێوراوە شوێنی سیلفینۆ بگرێتەوە.

رۆژنامەی لیكیپی فەرەنسی ئاشكرای كرد بەرپرسانی یانەی لیۆن دەستیان بە گفتوگۆ كردووە لەگەڵ لۆرن بلانی ڕاهێنەری پێشووی فەرەنسا و پاریس سان جێرمان تا مەشقی تیپەكەیان بداتەوە.

لە ئێستادا لیۆن دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ ڕاهێنەرێكی بەئەزموون واژوو بكات ، لە ئێستاشدا بلان بەبێ كارە لەدوای رۆیشتنی لە پاریس سان جێرمن لە هاوینی 2016، بۆیە ئێستا دەرفەتێكی باشە بگەڕێتەوە كاری ڕاهێنەرایەتی.