ریال مەدرید یاریزنێكی یۆڤانتۆس رادەكێشێت

09/10/2019 - 11:17 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی چاودێری یاریزانی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی ئەدریان رابیۆی فەرەنسی دەكەن.

ڕابیۆی تەمەن 24 ساڵ لە مێركاتۆی هاوینەدا بە شێوەیەكی ئازاد و بە بێ بەرامبەر لە یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسیەوە پەیوەندی بە یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵییەوە كرد و هەردولا لەسەر ئەوە رێككەوتن كە ئەو یاریزانە بە موچەی ساڵانەی حەوت ملیۆن یۆرۆ یاریی بۆ یانەی بیانكۆنێری بكات.

پێگەی دۆن باڵۆنی ئیسپانی ئاشكرایكردوە، كە رابیۆ بە هۆی یاریی پێنەكردنییەوە لە لایەن ساری راهێنەرەوە هەست بە نا ئومێدی دەكات و دەیەوێت ریزەكانی ئەو یانەیە جێبهێڵێت لە پێناو ئەوەی پەیوەندی بەو یانەیەكەوە بكات كە یاریی پێبكرێت بە شێوەیەكی سەرەكی، هەربۆیە ئەگەری هەیە ئەو یاریزانە لە مێركاتۆی زستانەدا ریزەكانی یانەكەی جێبهێڵێت.

رابیۆ لە یارییەكانی ئەم وەرزەی كاڵچۆ تا ئێستا بە تەواوەتی بەشداری هیچ یارییەكی نەكردوە، تەنها بۆ چەند خولەكێك لە یارییەكاندا بەشداری پێدەكرێت، ئەمەش بە تەواوی ئەو یاریزانەی نیگەران كردوەو بیر لە جێهێشتنی خانمە پیرەكە دەكاتەوە.