رۆناڵدۆ ئامادەیە

09/10/2019 - 11:19 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

هه‌ڵبژارده‌ی پۆرتوگالی پاڵه‌وانی یۆرۆی رابردوو، به‌ به‌شداریی كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی یه‌كه‌می، ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ دوو یاریی پاڵاوتنه‌كانی یۆرۆی 2020 ده‌ستپێكرد. پۆرتوگال هه‌ینی داهاتوو میوانداریی لۆكسمبۆرگ ده‌كات و دواتر دووشه‌ممه‌ی داهاتوو له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیدا به‌رامبه‌ر ئۆكڕاینا یاریی ده‌كات.

تیپه‌كه‌ی رۆناڵدۆ له‌ كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌مدایه‌ له‌ ته‌ك سڕبیا، لیتوانیا، لۆكسمبۆرگ و ئۆكڕاینا، ئێستاش له‌ پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندییه‌ به‌ جیاوازی 5 خاڵ كه‌متر له‌ ئۆكڕاینا.

له‌ كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌مدا ئۆكڕاینا له‌ پله‌ی یه‌كه‌مه‌ و 13 خاڵی هه‌یه‌، پۆرتوگالیش هه‌شت خاڵی هه‌یه‌، به‌ڵام ئۆكڕاینا یارییه‌كی زیاتری كردووه‌.