مباپێ بڕیاریدا

09/10/2019 - 11:20 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

كیلیان مباپێی فەرەنسی ئەستێرەی یانەی پاریس سانت جێرمانی فەرەنسی، بڕیاریداوە لە گواستنەوەکانی هاوینەی ٢٠٢٠ داوای دەستبەرداربوون لە ئیدارەی یانەکەی بکات.

کەناڵی “مێگا”ی ئیسپانی لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای کردووە، کیلیان مباپێی فەرەنسی ئەستێرەی هەڵکشاوی یانەی پاریس سانت جێرمان لەم وەرزەدا بەهەموو توانایەوە هەوڵدەدات نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەدەست بهێنێت، لەم پێناوەشدا بووەتە ڕێنیشاندەر و پاڵپێوەنەری هاوڕێکانی، چونکە دەزانێت ئەگەر ئەو دەستکەوتە بەدەست نەیەت یانە زەبەلاحەکەی پاریس دەکەوێتە بارودۆخێکی خراپەوە.

سەرچاوەکە ئاماژەی کردووە، مباپێ تا ئێستا چەند ئۆفەرێکی ئیدارەی شێخ ناسڕ خلێفی بۆ نوێکردنەوەی بۆندەکەی ڕەتکردۆتەوە و لە ڕێگەی لێپرسراوی کارەکانیەوە داوای کاتی زیاتری کردووە بۆ بڕیاردان لەسەر ئەو بابەتە، لەو ماوەیەدا ناوبراو ئامانجی سەرەکی چامپیۆنز لیگ دەبێت و لە هاوینی ٢٠٢٠ و لە حاڵەتی بەدەست نەهێنانی نازناوەکەدا داوای دەستبەرداربوون لە ئیدارەی پاریس دەکات.