بنزیمە تا ٢٠٢٢ گرێبەستەکەی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید نوێدەکاتەوە

09/10/2019 - 11:22 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

ڕیاڵ مەدرید تا ٢٠٢٢ گرێبەستەکەی کەریم بنزیمە بە مووچەی سالانەی ١١ ملیۆن یۆرۆ نوێدەکاتەوە.

بەرنامەی ئەلچیرینگیتۆی بناوبانگی ئیسپانیا ئاشکرایکردووە، بەرپرسانی یانەی ڕیاڵ مەدرید سەرکەوتووبوون لە ڕازیکردنی کەریم بنزیمەی فەڕەنسی هێرشبەری یانەکەیان بۆ نوێکردنەوەی گگرێبەستەکی تا ٢٠٢٢.

بەرنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە، موچەی ساڵانەی هێرشبەرە فەڕەنسیەکە بەپێی گرێبەستە نوێکە ١١ ملیۆن یۆرۆ دەبێت.

مووچەی ساڵانەی بنزیمە لە ئێستادا هەشت ملیۆن یۆرۆیە و گرێبەستەکەشی لە هاوینی ٢٠٢١ دا کۆتایی دێت.

لە ئێستادا بنزبمە بووەتە گۆڵکاری یەکەمی یانە مەدریدیەکە لەو کاتەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی یانەکەی بەجێهێشتووە.