مێسی ویستی جێهێشتنی بەرشەلۆنەی هەبووە

09/10/2019 - 11:39 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ئاشكرایدەكات كە پێنج ساڵ لەمەوبەر زۆر نزیك بوە لەوەی یانەی بەرشەلۆنە بەجێبهێڵێت، چونكە هەستی بە ماندوبونی زۆر كردوەو لەسەر ئەوەی بەردەوام هەواڵی ناڕاست لەبارەیەوە بڵاوكراوەتەوە و تۆمەتباركراوە بە خۆدزینەوە لە پێدانی باج.

لە میانەی لێدوانێكیدا بۆ رادیۆی كەتەلۆنیا مێسی وتی.. "من بیرم لە جێهێشتنی بەرشەلۆنە كردۆتەوە، بە تایبەت لە وەرزی 2013 بۆ 2014، چونكە بەردەوام لە لایەن دادگاوە تۆمەتبار دەكرام بەوەی كە خۆم لە پێدانی باج دزیوەتەوە، ئەمەش بۆخێزانەكەم زۆر سەخت بوو، وە خەڵكی لە دۆخی ئێمە تێنەدەگةشتن، وە بەردەوام رۆژنامەكان هەواڵی درۆیان لەو بارییەوە بڵاودەكرەوە".

مێسی وتیشی.. "بەهۆی بەرشەلۆنەوە نەبوە كە بیرم لە رۆیشتن كردۆتەوە، بەڵكۆ بەهۆی زۆر تاوانباركردنم لەسەر پێنەدانی باج، بیرم لە جێهێشتنی ئیسپانیا دەكردەوە و دەمویست لەو وڵاتە ڕزگارم بێت، وە هەستم بە سوكایەتییەكی زۆر دەكرد كە بەرامبەرم دەكرا، بۆیە دەمویست یانەكەم جێبهێڵم، بەڵام بەهۆی نەبونی هیچ بۆندێكەوە كە پێشكەشم بكرێت، مانەوەم لە یانەكەم هەڵبژارد".

لە كۆتایدا كاپتنەكەی یانەی بەرشەلۆنە وتی.. "لە ئێستادا كێشەم نەماوە لەگەڵ ئەم وڵاتە و خێزانەكەم و منداڵەكانیشم حەز بە ژیان دەكەن لە ئێسپانیا و بە دۆخێكی هێمندا تێدەپەڕین و منداڵەكانم لێرە گەورە بوون نایانەوێت ئیسپانیا جێبهڵن، بۆیە دەمةويت لە بەرشەلۆنە واز لە یاریكردن بهێنم".