دوو یاریزانی ریال مەدرید لەیارییەكدا دووچاری پێكان بوون

14/10/2019 - 08:55 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

لەیاری لوتكەی كۆمەڵەی پێنجەمی پاڵاوتنی یۆرۆ هەردوو هەڵبژاردەی وێڵز و كرواتیا بە گۆڵێك بۆ هەرلایەكیان بەرامبەر بوون.

یارییەكە كە لە كاردیف سیتی بەڕێوەچوو پێكانی دوو كاپتنی هەردوو هەڵبژاردە و دوو یاریزانی ریال مەدریدی بەخۆوە بینی".

دوای ئەوەیبەر لەكۆتایی گێمی یەكەم گاریس بێل گۆڵی بەرامبەری بۆ وێڵز تۆمار كردەوە لە گێمی دووەم دووچاری پێكان بوو یاریگای بەجێهێشت ، لەهەمان گێمیشدا لوكا مۆدریچی كرواتی دووچاری پێكان بوو".

تا ئێستا تیمی پزیشكی هەڵبژاردەكان زانیاری نوێیان لەبارەی پێكانی هەردوو یاریزانەكە رانەگەیاندووە و بریارە بگەرێنەوە مەدرید بۆ ئەنجامدانی پشكنینی پزیشكی".