ئەمرۆ فەرەنسا و توركیا یاری ئاگرین ئەنجامدەدەن

14/10/2019 - 08:59 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

لەیاری لوتكەی كۆمەڵەی هەشتەمی پاڵاوتنی یۆرۆ لەسەر یاریگای فەڕەنسا هەڵبژاردەی فەڕەنسا میوانداری هەڵبژاردەی توركیا دەكات ئەم یارییەش كاریگەری دەبێت لەسەر ریزبەندی كۆمەڵەكە.

فەڕەنسا خاوەنی 18 خاڵەو پلەی یەكەمی ریزبەندی ئەم كۆمەڵەیەی گرتوە، ئەم تیپە لە ئەنجامدانی حەفت یاری شەش بردنەوەو یەك دۆرانی هەیە، دۆڕانەكەشی بەرامبەر بە توركیا بووە لەیاری چوون بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر دۆراوە.

فەڕەنسا بە جیاوازی گۆڵ پێشەنگی تیپەكانی گرتوە، هەوڵ دەدات وەك پاڵەوانی جیهان خۆی نیشان بدات و بردنەوەیەكی تر تۆمار بكات و خۆی لە كۆتاییەكانی یۆرۆ نزیك بكاتەوە.

فەڕەنسا چەند رۆژێك بەر لە ئێستا بە زەحمەت لە ئایسلەندای بردەوە، هەموو هەوڵێكی بۆ ئەوەیە لەم یارییەدا سێ خاڵ بەدەست بهێنێت.

هەرچی توركیایە خاوەنی 18 خاڵە لە ئەنجامدانی حەفت یاری پلەی دووەمی ریزبەندی گرتوە، ئەم تیپە بە جیاوازی گۆڵ پلەی دووەمی گرتوەو شەش بردنەوەو یەك دۆڕانی هەیە، دۆڕانەكەشی بەرامبەر بە ئایسلەندا بووە، توركەكان دەیانەوێت لەم یارییەدا بە ئاستێكی بەرز بەدیار بكەون و بردنەوە بكەنە بەشی خۆیان، ئەگەر نەشتوانن سەركەوتن تۆمار بكەن بەلای كەمەوە بە خاڵێك بگەڕێنەوە.

ئەگەر فەڕەنسا لەم یارییەدا بردنەوە تۆمار بكات ئەوا بەڕێژەیەكی زۆر سەركەوتن بۆ كۆتاییەكانی یۆرۆ مسۆگەر دەكات ، توركیاش ئێستا خاوەن پێكهاتەیەكی بەهێزە چاوی لەوەیە لە یۆرۆی داهاتوو بەشداری بكات.