میدڤیدێڤ نازناوی پاڵەوانیەتی شەنگەهای بەدەستهێنا

14/10/2019 - 09:02 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

دانیێل میدفیدیفی روسی نازناوی پاڵەوانێتی شەنگهای لەیاری تێنسی سەرزەوی بەدەست هێنا پاش ئەوەی لەیاری كۆتایی بەئەنجامی دوو كۆمەڵەی بێ بەرامبەر لە یاریزانی ئەڵمانی ئەلیكساندەر زفیریفی بردەوە.

خاڵی كۆمەڵەكان (6-4) ، (6-1) بوون، یارییەكەش تەنها 73 خولەكی خایاند ، ئەم پاڵەوانێتیەش لە ریزبەندی یاریزانەكانە پیشەگەرەكان 1000 خاڵی لەسەر هەژمار دەكرێت و كۆی خەڵاتە داراییەكانی گەیشتە هەشت ملیۆن و 322 هەزار و 885 دۆلاری ئەمریكی.