سەرۆكی مانچستەر سیتی ئەم داواكارییەی لەمێسی هەبووە بەڵام رازی نەبووە

14/10/2019 - 09:14 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

رۆژنامەیەكی بەریتانی بڵاوی كردەوە ، سەرۆكی یانەی مانچستەر سیتی بۆندێكی پێشكەشی مێسی كردووە بەڵام یاریزانەكە رازی نەبووە پەیوەندی بەتیپەكەوە بكات".

رۆژنامەی دەیلی تەلەگرافی بەریتانی رایگەیاند : " خەلدون موبارەكی سەرۆكی یانەی مانچستەر سیتی بەگواردیۆلای وتووە مێسی رازی بكات بۆ ئەوەی درێسی شین بپۆشێت، بۆ ئەمەش ئامادەیە مووچەی ئەستێرە ئەرجەنتینییەكە بۆ سێ هێندەی ئێستا بەرز بكاتەوە".

سەرچاوەكە دەڵێت : " گواردیۆلا پەیامەكەی بە مێسی گەیاندووە بەڵام یاریزانەكە بۆندەكەی رەتكردۆتەوە كە تەنها موچەكەی گەیشتۆتە 120 ملیۆن یۆرۆ ، مانەوەی خۆیشی لە بەرشلۆنە دووپات كردۆتەوە".