ریال مەدرید پێشەنگی خولی ئیسپانی لەدەستدا

20/10/2019 - 08:51 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

یانەی ڕیال مایۆركا پێشەنگی خولی یانەكانی ئیسپانیای كردە دیاری یانەی بەرشلۆنە پاش ئەوەی لە یارییەكانی جەولەی نۆیەمی خولەكە بە گۆڵێكی بێ بەرامبەر لە ڕیال مەدریدی بردەوە.

تاكە گۆڵی بردنەوەی ریال مایۆركا لەخولەكی حەفت لەلایەن لاگۆ جۆنیۆر تۆمار كرا، سەرەرای هەوڵەكانی ڕیال مەدرید بۆ بەرامبەر كردنەوەی ئەنجامەكە بەڵام سەركەوتوو نەبوون، بەم ئەنجامەش ریال مەدرید بە كۆكردنەوەی 18 خاڵ بۆ پلەی دووەمین دابەزی و پێشەنگی بۆ بەرشلۆنە لەدەستدا، یانەی ریال مایۆركاش بە 10 خاڵ پلەی 14می ریزبەندی گرتوە، ئەمەش یەكەمین دۆران بوو لەم وەرزە توشی ڕیال مەدرید بوو.