زێدان لەبارەی جێهێشتنی ریال مەدرید هاتە دەنگ

22/10/2019 - 10:05 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

زێدانی ڕاهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دووپاتی كردەوە بەلایەوە سەیر نیە باس لە رۆیشتنی دەكەن لە یانەكە، متمانەی خۆشی بە یاریزانەكان دووپات كردەوە قۆناغە سەختەكە تێپەڕێنن.

زێدان لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی بەر لەیاری بەرامبەر بە گەڵاتەسەرای توركی گوتی :" هەموو دۆخی ئێستای تیپەكەمان دەزانن بەشێوەیەكی خراپ ئەم وەرزەی یانە پاڵەوانەكانمان دەست پێكرد، ئێستا پێویستە لەیاری ئەمشەو خهۆمان بسەلمێنین ، دەتوانین ئەم كارە بكەین.

گوتیشی :" من دەزانم بەردەوام پاڵەپەستۆمان لەسەرە بەردەوام ئەمە لە تیپەكەی ئێمە بوونی هەبووە، ئەمشەو هەرچیەك رووبدات هیچ ناگۆڕێت، چەندین یارییمان لەبەردەمە بۆ ئەوەی گۆرانكاری ئەنجام بدەین ، زۆر كاتیش رووداوەكان دەبێتە هۆی گۆرانكاری لە ڕاهێنەر ".

لەبارەی بەردەوام بوونی لەگەڵ تیپەكە زێدان گوتی :" دەكرێت ئەم پرسیارە ئاراستەی كەسێكی تر بكەن ، من دەمەوێت بۆ ماوەیەكی زۆر لەگەڵ ئەم تیپە بەردەوام بم،بەڵام بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە دەكرێت ئاراستەی كەسێكی تری بكەن".