فەرمی... ناوی پاڵێوراوان بۆ خەڵاتی باڵۆن دۆر ئاشكرابوو

22/10/2019 - 10:17 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

گۆڤاری فرانس فوتبۆڵی فەڕەنسی ناوی 30 یاریزانی بڵاو كردەوە كە پاڵێوراون بۆ بردنەوەی نازناوی باشترین یاریزانی جیهان لەلایەن گۆڤارەكە بریارە دیاری بكرێت.

هەریەك لە دۆسان تادیچی یاریزانی ئەیاكس و فرینكی دی یۆنگی یاریزانی بەرشلۆنە و سادیۆ مانی یاریزانی لیڤەرپول و سێرجیۆ ئەگوێرۆی یاریزانی مانچستەرسیتی و هۆگۆ لۆریسی یاریزانی تۆتنهام ناویان لە لیستەكە هاتوە.

لەگەڵ هەریەكە مبابێ و ئارنۆڵد یاریزانی لیڤەرپول و دۆنی ڤان دی بیكی یاریزانی ئەیاكس و ئۆبامیانگی یاریزانی ئەرسناڵ و مارك ئەندریە شتیگنی یاریزانی بەرشلۆنە و ماتیاس دی لیختی یاریزانی یۆڤنتۆس و ئەلیسۆن بیكەری یاریزانی لیڤەرپول فینالدۆم لەهەمان یانە و كەریم بن زیما لە ریال مەدرید و رۆناڵدۆ لە یۆڤنتۆس و فیرگل ڤان دایك لە لیڤەرپول و فیرمینۆ لەهەمان یانە و لیڤاندۆفسكی لە بایرن میونخ و بیرناردۆ سیلڤا لە مانچستەرسیتی و سۆن هیۆنگ مین لە تۆتنهام و میسی و گریزمان لە بەرشلۆنە و ئیدین هازارد لە ریال مەدرید و ماركینیۆس لە پاریس سان جێرمان و كالیدۆ كۆلیبالی لە ناپۆلی و رەحیم سترلینگ و ریاز محرز لە مانچستەرسیتی و جواو فیلیكس لە ئەتلەتیكۆمەدرید و محمد سەلاح لە لیڤەرپول ناویان هاتوە.

بریاریشە لە دووی كانونی دووەمی داهاتوو لە پاریس ناوی براوەی خەڵاتەكە دیاری بكرێت كە لە وەرزی رابردوو مۆدریچ نازناوەكەی بەدەست هێنا.