زانیاری لەبارەی یارییەكەی ئەمرۆی پورتوگال بزانە

17/11/2019 - 09:28 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

جەولەیەكی گرنگ لە یارییەكانی پاڵاوتنی یۆرۆ بەڕێوە دەچێت لە كۆمەڵەی دووەمیش ئۆكرانیا سەركەوتوە بۆ كۆتاییەكان و پورتوگال و سربیا لەهەوڵی گەیشتنن بە كۆتاییەكانی جامەكە.

پورتوگال خاوەنی 14 خاڵەو پلەی دووەمی ریزبەندی گرتوە، لەم جەولەیە دەبێتە میوانی لۆكسەمبۆرگ، ئەم تیپە بە چوار خاڵ پلەی چوارەمی گرتوە.

رۆناڵدۆ و هاوڕێكانی كار بۆ سەركەوتن بەتایبەتی لە جەولەی رابردوو رۆناڵدۆ هاتریكی تۆمار كرد، ئەم تیپە دەیەوێت بردنەوە لەم یارییەدا تۆمار بكات و هەنگاوێك بەرەو پارێزگاری كردن لەم نازناوە بچێت كە لە ساڵی 2016 لە فەرەنسا بەدەستی هێناوە.