هەرەشەی كوشتن لە كۆنتی دەكرێت

17/11/2019 - 13:57 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان لە ئیتاڵیا ئاشكرایان كردووە ئەنتۆنیۆ كۆنتی راهێنەری یانەی ئەنتەرمیلان هەڕەشەی كوشتنی لێ كراوە.

بەگوێرەی رۆژنامەی كۆریری دیلا سیرا كۆنتی تەمەن 50 ساڵە توشی دۆخێكی نادیار هاتۆتەوە بەهۆی ئەو هەڕەشانەی لێی كراوە، كۆنتی پۆلیسی لەو هەڕەشانەی لێی كراوە ئاگادار كردۆتەوە لە پێناو ئەوەی پاسەوانی پێویستی بۆ دیاری بكەن لەلای ماڵەكەی و لە ناوچەی مەشقەكانی ئەنتەرمیلان.

تا ئێستا پۆلیس نەیتوانیوە ئەو لایەنە ئاشكرا بكات كە هەرەشەی لە كۆنتی كردووە ، پێشبینی ئەوەیان كردووە ئەوە تەنها نامەی هاندەرێكی یۆڤنتۆس بێت بەهۆی ئەوەی كۆنتی راهێنەرایەتی ئەنتەرمیلانی لە ئەستۆ گرتوە.

ئەنتەرمیلان لەم وەرزەی خولی ئیتاڵیا لە 12 یاری 31 خاڵی هەیەو پلەی دووەمی ریزبەندی گرتوە.