ئەبیدال داهاتووی سوارێز و نیمار و راكیتیچی ئاشكراكرد

19/11/2019 - 10:18 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

ئیریك ئەبیدالی فەڕەنسی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی بەرشلۆنە پلانی داهاتووی تیپەكەی تایبەت بە هەندێك یاریزان ئاشكرا كرد لەوانەش لویس سوارێز و نێمار داسیلڤا و راكیتیچ.

لە دیمانەیەك لەگەڵ رۆژنامەی مۆندۆ دیبۆرتیڤۆی ئیسپانی ئەبیدال رایگەیاند كارگێری یانەی بەرشلۆنە چەند بابەتێك لە ئێستادا تاوتوێ دەكات لەهەمووی گرنگتر دۆزینەوەی هێرشبەرێك بۆ شوێنی لویس سوارێز چونكە تەمەنی ئەم یاریزانە گەورە بووە، بە سوارێزمان راگەیاندووە گرێبەست لەگەڵ هێرشبەرێكی تر دەكەین تا ریزەكانی تیپەكە بەهێزتر بكەین.

لەبارەی ئیڤان راكیتیچ گوتی:" ئەم یاریزانە لە دەرەوەی پلانەكانی ئێمەیە، یاریزانەكەش بریاری دەستەی هونەری دەزانێت".

لەبارەی نێماریش گوتی :" ئەو یاریزانە بژاردەیەكی گرنگە بۆی ئێمەو دەمانەوێت گرێبەستی لەگەڵ واژوو بكەین، چونكە لەگەڵ فەلسەفەی تیپەكە دەگونجێت، لە پێشتردا لەگەڵ تیپەكەمان دەستكەوتی زۆری بەدەست هێناوە، ئەگەر ئەم یاریزانە لە ئاستە بەرزەكەی بەردەوام بێت ئەوا لەرووی داراییەوە دەتوانین رێككەوتن لەگەڵ پاریس سان جێرمان بكەین.