یەكەم كاردانەوەی زێدان بەرامبەر گاریس بێل ئاشكرابوو

21/11/2019 - 09:14 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

كێشەكانی نێوان گاریس و زێنەدین زێدانی فەرەنسی تا دێت پەرە دەسێنێت ، لەدواین هەڵویستیشدا هەردووكیان وەڵامی ناراستەوخۆی یەكتردەدەنەوە".

گاریس بێل دوای گەیشتنی هەڵبژاردەی وڵاتەكەی بەكۆتاییەكانی یۆرۆ ، ئاڵای وێڵز بەرزدەكاتەوە و لەسەری نوسراوە (وێڵز ، گۆڵف ، مەدرید ئەمە ریزبەندییەكەیە)".

گاریس بێل لەپەیامەكەیدا روونی كردۆتەوە دوای هەڵبژاردەكەی گرنگی بە گۆلف دەدات پێش ئەوەی گرنگی بە ریال مەدرید بدات".

لەمبارەیەوە رۆژنامەی ماركا نوسیویەتی : " زێدان بەشێوەی زارەكی بریاریداوە لەسەر ئەم بابەتە قسە نەكات ، بەڵام بە روونی دیاردەكەوێت سزاكانی لەهەفتەكانی داهاتوو رووندەبێتەوە".